ژنێکی خەڵکی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی سێ شەممە، ۲۲ی ڕێبەندان، “ئایشێ جاهید” تەمەن ۳۱ساڵ، کچی “عەبدولکەریم جاهید”و خەڵکی گوندی “بالاو”ی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لە دەستدا.
جێی ئاماژەیە، ناوبراو دایکی دوو منداڵە و بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە، بە پێی ئەو داتاو زانیارییانەی لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بڵاو دەکرێنەوە، ڕێژەی خۆکوژییەکان لە نێو چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایەو لەم نێوەشدا ژنان پشکی شێریان بەرکەتووە.
کێشە خێزانییەکان، خراپی بارودۆخی ئابووری، بێکاری و بێهیوایی لە ژیان و زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تووشبوون بە مادە سڕکەرەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەنا بردنە بەر خۆکوژین و دەسەڵاتیش لەو پێوندیەدا هیچ ڕێوشوێنێکی بۆ پیشگرتن لە خۆکوژی هەڵنەگرتووە .