له‌هه‌ڵڵادان له گه‌نده‌ڵییه‌کانی دوو ده‌وره سه‌رۆک کۆماریی ئهحمهدینژاد هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه. سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی مه‌جلیسی ئێران ورده‌کاریی زیاتری له گه‌نده‌ڵییه ٢٢٠ میلیۆن دۆلارییه‌که‌ی ڕێگای ئاسنی ئێران‌و تورکمه‌نستان بڵاو کرده‌وه.
پرۆژه ٧٠٠ میلیۆن دۆلارییه‌که‌ی ” ئه‌تره‌ک _ به‌ره‌که‌ت” بڕیار بوو ئێران‌و تورکهمهنستانو دواجار قه‌زاقستان به درێژایی ٣٢٥ کیلۆمیتر رێگای ئاسن به یه‌ک ببه‌ستێته‌وه.
ره‌حیم زار‌ع، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی مه‌جلیس له وتووێژ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی مه‌جلیسدا ده‌ڵێ له ساڵی ٨٨ دا‌و به هۆکاری لێڵ‌و ناڕوون پڕۆژه‌ی گه‌وره‌و زه‌به‌لاحی ڕێگای ئاسنی ” ئه‌تره‌ک _ به‌ره‌که‌ت” درا به شیرکه‌تی ” پارس انرژی ایران” به خاوه‌نێتیی که‌سێک به‌ناوی ( ئهلف _ ڕ)، بێ ئه‌وه‌ی ناوبراو چووکترین پسپۆڕی‌و ئیمکاناتی پێویست بۆ ئه‌و کاره‌ی هه‌بێ.
زار‌ع ده‌ڵێ ئه‌و که‌سه له ده‌یه‌ی ٧٠ دا به هۆی گه‌نده‌ڵی، خۆدزینه‌وه له ماڵیات‌و ڕانت‌خۆری خرابووه زیندانی ئیڤینهوهو هه‌موو سامانه‌که‌ی له ئێران‌و وڵاتانی دیکه‌دا ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا؛ که‌چی له سه‌رده‌می ئهحمهدینژاددا گه‌ڕاوه ئێران‌و ئه‌و پڕۆژه زه‌به‌لاحه‌ی پێدرا که دوایه به‌هۆی گهندهڵیو نه‌زانین له‌و کاره پڕۆژه‌که‌ی به نیوه‌چڵ بهجێهێشتو ئێستا که‌س نازانێ له کوێیه.
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی مه‌جلیسی ئێران ده‌ڵێ ( ئهلف _ ڕ) که پشتیوانیی ڕاسته‌وخۆی ئهحمهدینژادی له پشت بوو، له‌و پڕۆژه‌یه‌دا زیاتر له ٢٢٠ میلیۆن دۆلاری وه‌رگرتوه‌و تێێ ته‌قاندوه.
زار‌ع ده‌پرسێ: ده‌بێ له‌وه بکۆڵدرێته‌وه که بۆچی و چۆن بوو ئه‌و پڕۆژه زه‌به‌لاحه پسپۆڕییه ٨٠٠ میلیۆن دۆلارییه ده‌درێ به که‌سێک که نه‌ک هه‌ر ڕابردوویه‌کی خاوێنی نه‌بووه، بگره دنیایه‌ک قسه‌ی له‌سه‌ر بووه که‌چی له‌لایه‌ن سه‌رکۆمارو زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌ی ئه‌وه‌وه پشتیوانیی لێکراوه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که تا ئێستا په‌رده له‌سه‌ر زۆر گه‌نده‌ڵیی ده‌وله‌تی ئهحمهدینژاد لادراوه که به‌شێکیان بریتین له: فرۆشتنی ١٠ هه‌زار میتر زه‌ویی هۆتێک هۆما به خێزانی په‌یمانکاری ” ئیران ئایر”، ونبوونی ده‌که‌لێکی نه‌وتیی ٧٨ میلیۆن دۆلاری، به‌خشینی چه‌ند هه‌زار بورسییه‌ی ناقانوونی به خزم‌و که‌سوکاری ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌ت، فرۆشتنی ناقانوونیی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان، گه‌نده‌ڵێی چه‌ند هه‌زار میلیارد تمه‌نی له رێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌عید مورته‌زه‌وی، نادیاربوونی به‌شێکی زۆر له داهاتی ٨٠٠ میلیارد تمه‌نیی ئهحمهدینژاد له ماوه‌ی 8 ساڵ سه‌رکۆماری ئه‌و و، گه‌نده‌ڵییه سێ هه‌زار میلیارد تمه‌نییه‌که‌ی شیرکه‌تی ئاریاو ده‌یان نموونه‌ی دیکه؛ که‌چی تا ئێستا که‌م که‌س له‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌دا بووه ڕاده‌ستی دادگا کراون یان لێیان پرسراوه‌ته‌وه.