کۆڕێکی ئەدەبی لە “بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبی موکریانی مەهاباد” بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ٩٨، کۆڕێک لە لایەن “بنکەی فەرهەنگی ئەدەبی موکریانی مەهاباد” لە ژێر ناوی ” شێعری نالی” بەڕێوەچوو.
ئەم کۆڕە کە لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ئەو بنکەیە بوو ،تایبەت کرابوو بە شاعیری ناوداری کورد نالی و هەروەها لێکدانەوەو تاووتوێ کردنی بەرهەمەکانی ئەو شاعیرە لە شێوەو ناوەرۆکەوە.
ئەو کۆڕە کە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران، شاعیران و کەسایاتییە ئەدەبیە کوردستانییەکان و بە وتار بێژی “عەزیز عالی ” لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی شاری مەهاباد بۆ ماوی چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو.
شایانی باسە، کەم نین ئەو ئەنجومەن و ڕێکخراوە ئەدەبی و فەرهەنگییانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانە بە بەڕێوەبردنی کۆڕ و سمینار، کۆنفرانس و کۆبوونەوە هەوڵدەدەن ڕێز لە بەرهەمە ئەدەبییەکانی شاعیران و نووسەرانی کورد بگرن و لێکدانەوە بۆ بەرهەمەکانیان بکەن و هەروەها پەرە بە فەرهەنگی کتێب خوێندنەوە بدەن.