دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە، دایە “عاسێ” دایکی شەهیدی حیزبی دێموکڕات “قاسم شێخانی” بەهۆی پیری و نەخۆشی لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە عاسێ، کەسێکی نیشتمان پەروەرو خۆشەویست و یەکێک لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی ناوچەی نەوسودی هەورامان بوو، کە جێی خۆی لە نێو خەڵکی ئەو ناوچەیەدا کردبۆوە، هەر بۆیە لە کاتی بە خاکسپاردنیدا بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو ناوچەیە لە گوندی “شێخا “بەخاک سپێردرا.
شایانی باسە، دایە عاسێ دایکی شەهیدی حیزبی دێموکڕات شەهید ” قاسم شێخانی ” بوو کە لە ساڵی ١٣٦٣ شەهید دەبێت و دەچێتە نێو ڕیزی کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی حیزب و گەلەکەمانەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی دایە مەتی و خزم و کەس و کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.