ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو خوشکی شەهیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە، ڕؤژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی، خاتوو فەریدە محەممەدی کانی سواران خەڵکی سنە کۆچی دوایی کرد.
خاتوو فەریدە ژنێکی دڵسۆز و خۆشنێو و نیشتمانپەروەر بوو. ناوبراو خوشکی شەهید ئەحمەد محەممەدی بوو، نەمر ئەحمەد پێشمەرگەیەکی قارەمان و فیداکاری حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو کە بەداخەوە لە ساڵی ی ١٣٥٩ هەتاویی چووە نێوڕیزی کاراوانی شەهیدانەوە.
لەلایەن ناەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە خاتوو فەریدە و خزم و کەس و کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.