مامۆستایەکی خەڵکی شاری سەقز بۆ لێپرسینەوەو لێکۆڵینەوە بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه، ۲۱‌ی ڕێبه‌ندانی ۱۳۹۸، مامۆستایەکی قوتابخانە بە ناوی “سەلاح سۆفی” خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینه‌وه‌ی لێ‌کرا.
هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە دەگوترێ، کە هێزە ئیتلاعاتیەکان بە هۆکاری کارکردنی ناوبراو لە لە “کۆمەڵەی سێنفی فه‌رهه‌نگیان” که ڕێکخراوێکی سێنفی و فهرههنگیە لە شاری سه‌قز بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و پێیان ڕاگەیاندوە، ئەو ڕێکخراوە دامه‌زراوه‌یه‌کی دژه‌شۆڕشه و به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ له‌و ڕێکخراوه‌یه‌دا ئه‌ندام یا چالاکی بکات.
جێی ئاماژەیە ،دوای ئەوەی هاوکارانی لە گرتنی ناوبراو ئاگادار دەکرێنەوە، ده‌چنه به‌ر ده‌رگای ئیداره‌ی ئیتلاعات و داوای ئازادکردنی ئه‌و چالاکوانه ده‌که‌ن، هێزه‌کانی ئیتلاعات له ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناڕەزایهتیەکان ده‌ستبه‌جێ سه‌لاح سۆفی ئازاد دەکەن.
هەر بە پێی زانییاریەکانی ئەو ناوەندە دەگوترێ، کە دواتر بە ناردنی پەیام ئاگادار دەکرێتەوە که ده‌بێ له ڕێپێوانی ۲۲‌ی ڕێبه‌ندان به‌شداری بکات.