Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۷ ی ره‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۸ | 26/02/2020 | کاتژمێر:
ئێران

کۆماری ئیسلامی منداڵانی قوتابخانەکان ناچار دەکا کڕنۆش بۆ وێنەی خامنەیی و قاسم سلێمانی بەرن

10/02/2020 | 12:48:30
+A
-A

کۆماری ئیسلامی منداڵانی قوتابخانەکان ناچاردەکا بۆئەوەی  کڕنۆش بۆ وێنەکانی خامنەیی و قاسم سلێمانی بەرن و ڕێزیان لێبگرن.
بەپێی ئەو وێنە و هەواڵانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە کۆماری ئیسلامی هەوڵی خۆی بۆ بەلاڕێدابردنی بیر و هزری منداڵان بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەرنامە بۆ داڕێژراو و بە کەڵک وەرگرتن لە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن و مامۆستایانی دەستەمۆی خۆی چڕترکردۆتەوە و منداڵانی قوتابخانەکان ناچار بە هەندێ کاری نەشیا و و دوور لەهەر یاسا و ڕێسایەکی مرۆیی و نێونەتەوەیی، یەک لەوانە کڕنۆش بردن بۆ وێنەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی “:عەلی خامنەیی” وگەورە تیرۆریستی کوژراوی ئەم ڕێژیمە واتە “قاسم سلێمانی” دەکا.
شایانی باسە کە ئەلقاعیدە و تالیبانی ئەفغانستانیش ئەم شێوە ڕەفتارەیان لە گەڵ منداڵانی ئەفغانستان هەیە.