سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ مانەوەی هێزە بەکرێگیراوەکان لە ڕیزەکانیدا بارمتەی ٢٠ ملیۆن تمەنیان لێوەردەگرێ.
بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی بەلووچستان(سۆهاب)، پاش وازهێنانی بەرچاوی هێزە بەکرێگیراوەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم بە تایبەت لە دوای خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەر و خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە و کوشتنی ١٧٦ کەسی بێتاوان بە دەستی سپای پاسداران، بۆ بەرگریکردن لە کەمبوونەوەی هێزەکانیان بە تایبەت لە بەلووچستان، ٢٠ میلیون تمەن وەکوو بارمتە لە هەر بەکرێگیراوێک وەردەگرێ بۆ ئەوەی کە نەتوانێ لە ئەندامەتی سپا بچێتە دەرەوە.
هەروەها لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەی”سۆهاب”دا هاتوە: “لەم ماوەیەدا دەیان کەس داوای دەست لەکارکێشانەوەیان لە سپای پاسداران کردووە بەڵام پەسەند نەکراوە”.
شایانی باسە کە ئەم گەڵاڵەیە لە دوومانگ لەمەوبەرەوە دەستیپێکردووە و یەکێکی دیکە لە مەبەستەکانی سپای پاسداران لە سەندنی بارمتەی ٢٠ملیون تمەنی ئەوەیە کە بەکرێگیراوان نەتوانن لە ڕۆیشتن بۆ وڵاتانی دیکە کە سپا دەیهەوێ بیاننێرێ، پاشگەزببنەوە و نەچن.