پازده فه‌رمانداری ئه‌مریکا له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ڵێن که بێ گوێدان به چاره‌نووسی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران، گه‌مارۆ ویلایه‌تییه‌کانی له دژی ئه‌و وڵاته له جێی خۆیان ده‌مێنن.
پایه‌به‌رزترین کاربه‌ده‌ستانی ١٥ وڵایه‌تی ئه‌مریکا باڕاک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌که‌یان ئاگادار کردۆته‌و ه‌که گه‌مارۆ ویلایه‌تییه‌کانی دژی ئێران ههڵناوهشێننهوهو ئه‌و گه‌مارۆیانه له دژی ئه‌و وڵاته هه‌روا درێژه‌یان ده‌بێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز هه‌موو ئه‌و ١٥ فه‌رمانداره‌ی نامه‌که‌یان ئیمزا کردوه، کۆماریخوازن. له‌و نامه‌یه‌دا روو به باڕاک ئۆباما نووسراوه: جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار ئێمه ئه‌مڕۆ به نووسینی ئه‌و نامه‌یه دژایه‌تیی خۆمان له‌گه‌ڵ بڕیاری ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئێوه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بڕیارنامه‌ی ناوکیی ئێران‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له درێژه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتوه که ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕیککه‌وتننامه‌یه ئیمزا بکرێ، گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌مانه‌تێک له ئارادابێ که ئێران له دروستکردنی بۆمبی ئه‌تومی بگێڕێته‌وه.
ئه‌و ١٥ فه‌رمانداره جێبه‌جێکردنی ڕیککهوتننامهکهیان به ئه‌منیه‌تی ویلایه‌ته‌کانی خۆیان گرێ داوه‌و ده‌ڵێن خه‌ڵکی ویلایه‌ته‌کانی ئێمه‌ش که‌متر له جووله‌که‌کانی ئیسڕائیل هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی ئه‌و سازانه له‌گه‌ڵ ئێران ناکه‌ن.