Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۲۸ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۷ | 19/11/2018 | کاتژمێر:
جیهان

ئه‌ر‌دۆغان: ئێران‌و ڕووسیه‌ به‌رپرسی سه‌ره‌كیی قه‌یرانی‌ په‌ناخوازه‌کانن

08/09/2015 | 10:07:59
+A
-A

سه‌ركۆماری‌ توركیه‌ ده‌ڵێ، ئێران‌و ڕووسیه‌ به‌رپرسی سه‌ره‌كیی قه‌یرانی‌ په‌ناخوازی سوورییه‌ن.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وێڕای‌ به‌ به‌رپرسیارزانینی‌ئێران‌و سووریه‌ له‌و قه‌یرانه‌ی‌ ئێستا به‌رۆکی ئوڕووپای سه‌باره‌ت به‌ شاڵاوی په‌ناخوازان گرتوه‌، گوتی ئه‌م دوو وڵاته‌ قه‌ت به‌دوای‌ نێوبژیوانی له‌ بارودۆخی‌ سووریه‌وه‌‌ نه‌بوون‌و، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر پشتیوانی‌ له‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.

ئۆردۆغان گوتی ئێران‌و سووریه‌ بۆ یه‌كجاریش بیریان له‌ لابردنی‌ به‌شار ئه‌سه‌د نه‌كردۆته‌وه‌و له‌ هیچ کام له‌و جینایه‌تانه‌دا به‌شار ئه‌سه‌د به‌ تاوانبار نازانن.

سه‌ركۆماری‌ توركیه‌ ده‌ڵێ، كۆمه‌ڵێك كار هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ ڕووسیه‌و ئێران بیكه‌ن، چونکی ئه‌وان له‌ پشتیوانانی‌ سه‌ره‌كیی سووریه‌ن‌و ئه‌من به‌ڕاشكاوی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ڕاده‌گه‌یه‌نم؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی‌ ئه‌م دوو وڵاته‌ قسه‌م كردووه‌. ئۆردۆغان گوتی له‌ ئێستادا هیچ چاره‌یه‌كم نییه‌و بۆیه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌كه‌م‌و زۆرم په‌رۆشی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌یه‌. ئێران و ڕووسیه‌ چه‌كو چۆڵ‌و پاره‌ به‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن و پشتیوانی‌ له‌م ڕێژیمه‌ ده‌كه‌ن‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ نه‌هێشتنی‌ دژبه‌رانی‌ سووریه‌یه‌.

سه‌رۆک کۆماری تورکیه‌ ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ پشتیوانی‌ له‌ مانه‌وه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن‌و ئێران یه‌ک له‌وان، ئه‌وان له‌ هه‌مبه‌ر كاره‌ساتی‌ په‌نابه‌رانی‌ سووریه‌ به‌رپرسیارن.