پێنتاگۆن لەسەر تەقەکردنی هێزەکانی ڕووسیە و ئەمریکا لە یەکتری لە وڵاتی سوریە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە هەموو لایەنەکانمان لە شوێنی جێگیربوونی هێزەکانمان ئاگادارکردۆتەوە و هەموان دەزانن هێزەکانی ئەمریکا لە چ ناوچەیەک جێگیرکراون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وەک کاردانەوەیەک بە تەقەکردنی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیە لە یەکتری لە خاکی سوریە ڕایگەیاند کە هێزە ئەمریکاییەکان بەردەوام دەبن لە جێگیربوونیان لە شوێنەکانی خۆیان و ڕووسیەش دەزانێ هێزەکانی ئێمە لە کوێ جێگیرن.
جاناتان هافمەن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەو بارەوە وتی: “هێزەکانی ئەمریکا پێوەندی خۆیان لە گەڵ ڕووسەکان دەپارێزن بۆ ئەوەی ڕێگە لە شەڕی دوو لایەن بگرن”.
وتەبێژی پێنتاگۆن لە قسەکردن لەگەڵ ڕیانووستی “هەواڵدەری نێودەوڵەتی ڕووسیە” سەبارەت بەو ڕاپۆڕتانەی لە هەمبەر تەقەکردنی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیە لە خاکی سوریە بڵاو بۆتەوە وتی: “ئەمریکا هەموو وڵاتانی ناوچەکەی لە شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانی ئاگادار کردووەتەوە و پێویست ناکا خۆیان تاقی بکەنەوە و ئێمە بەرپەرچی هەر هێرشێک دەدەینەوە ئەگەر بکرێتە سەرمان.