کاربەدەستێکی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە کوردستان پارێزراوترین شوێنە بۆ هێزەکانی ئەمریکا.
جێمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپهیمانی نێودهوڵهتی، ھەرێمی كوردستان بۆ ھێزەكانی ھاوپەیمانان بە پارێزراوترین شوێن دەزانێت و ڕایگەیاند کە لە ھەرێمی كوردستان ھیچ مەترسییەک لەسەر سەربازەكانی ھاوپەیمانان نیە، چاودێرانی سیاسیش ئەمە بە ئاماژەیەكی ڕوون دەزانن بۆ ئەوەی کە ھەرێمی كوردستان بەلای ئەمریكاوە پێگەیەكی ستراتیژی ھەیە.
كارۆخ خۆشناو، سەرۆكی ئینیستیتۆتی توێژینەوەی ئەمهریكی – كوردی لهم بارهیهوه دهڵێ: “مهبهست لهم قسانهی جێفری ئەوەیە كە ھەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرینگ و ستراتیژی ههیه”.
عادل كاكهیی، شارهزای بواری سهربازی، هۆكاری ئهو قسانهی نێردهی تایبهتی سهرۆكی ئهمهریكا بۆ ئهوه دهگەڕێنێتهوه، كه لە دوای پرۆسەی ئازاد كردنی عێراق لەلایەن ئەمهریكا و ھاوپەیمانانەوە، تا ئێستا لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق ھەزاران سەربازی بیانی كوژراون، بەڵام لە ھەرێمی كوردستان بە پێچەوانەوە، تەنانەت یەک سەربازی بیانیش زیانی پێ نهگهیشتووه.
قسەكانی جیمس جێفری دوای ئەوە دێ کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دەركردنی ھێزە بیانییەكانی داوە، تەنانەت موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدریش ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر ھێزەكانی ئەمهریكا له عێراق نەكشێنەوە، ئەوا وەک داگیركەر و دوژمن مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن. ئهمهریكاش رایگهیاندووه، ئهوان تا ئێستا بۆ كشانهوهی هێزهكانیان بههیچ شێوهیهک گفتوگۆیان لهگهڵ بهرپرسانی حکوومەتی عێراق نهكردووه و بە نیاز نین لە عێراق بچنە دەرەوە.
شایانی باسە کە بە پێی هەواڵە نافەرمییەکان کە چەند ڕۆژ پێش بڵاوکرانەوە، ئەمریکا سەرقاڵی دروست کردنی پێنج بنکەی سەربازییە بۆ هێزەکانی لە هەرێمی کوردستاندا، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەمریکا پلانی مانەوەی درێژخایەنی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش بەم بڕیارە ڕازین.