بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی وڵاتی ئاڵمان بڕیاره سیخوڕێكی کۆماری ئیسلامی ئێران كه له ڕیزه‌كانی سوپای ئەو وڵاتەدا وه‌ک وه‌رگێڕ كاری كردووه، له شاری “كۆبلنس” دادگایی بکرێ.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نی ٥١ ساڵه و پێشتر وه‌كوو وه‌رگێڕ و ڕاوێژكاری جیۆگرافی له ڕیزی سپای ئاڵمان “بوندسفیر” كاری كردووه و به ناوی “عه‌بدولحه‌مید، س” ناسراوه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئاڵمان، ئه‌و پیاوه خزمه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری کۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه و زانیاری بۆ كۆكردوونه‌ته‌وه و ساڵی ڕابردوو له ناوچه‌ی رایلاندی ڕۆژئاوای ئاڵمان دەسبەسەر كراوه.
هەروەها ئاڵمان تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ئه‌و سیخوڕه‌ی داوه‌ته پاڵ هاوسه‌ره‌كه‌شی، به‌ڵام تا ئێستا هاوژینەکەی دەسبەسەر نەکراوە .
گۆڤاری” دێپرشپیگڵ”ی ئه‌ڵمانی بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌و پیاوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری و وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووه، كه له ڕیزی سوپای ئه‌ڵمانیادا توانیویه‌تی ده‌ستی به زانیاری هه‌ستیاری سه‌ربازی بگات، به‌تایبه‌تیش له بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌و وڵاته له ئه‌فغانستان.
شایانی باسە کە ئاڵمان ناوی کۆماری ئیسلامی ئێرانی خستۆته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستیان به زانیارییه نهێنییه‌كانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته ڕابگات.