Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۳ ی رێبه‌ندانی ۱۳۹۸ | 23/01/2020 | کاتژمێر:
کوردستان

چالاکێکی سیاسیی کورد لەڕووی ناچاری کوردستانی بەجێ هێشت

14/01/2020 | 14:54:14
+A
-A

چالاکێکی سیاسیی خەڵکی کرماشان پاش چەند ساڵ بەندکران و دواتر بەهۆی بەردەوامیی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان بەناچار ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەجێ هێشت.
” ئەحەد ڕەزا بابایی، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەسبەسەر و ماوەی 6 ساڵ بەند کرابوو، دوای ئازادبوونی لە زیندان ڕووی کردە ڕیزەکانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان.
ئەحە دڕەزا بابایی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی لەدژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستاندا دەسبەسەر و دواتر خرایە بەندیخانەوە، بەڵام نە زیندان و نە گوشار و ئەشکەنجەی دامودەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ورەی پێ بەر نەدا و نهێنییەکانی حیزبی پاراست و؛ سەربەرز لە زیندان هاتە دەر.
ئەحەد ڕەزا بابایی دوای ٦ ساڵ بەندکران بۆ ماوەی کاتی ئازاد کرا و بۆ ڕزگاربوون لەدەست زوڵم و زۆریی هێزەکانی ڕێژیم بە ناچار وڵاتی جێهێشت و هاتە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە.