Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۴ ی ره‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۸ | 23/02/2020 | کاتژمێر:
راگەیەندراوەکان

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەر کارەساتی لافاوی بەلووچستان

14/01/2020 | 13:45:35
+A
-A

هاونیشتمانانی خۆشەویست!
کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان!
خەڵکی مرۆڤدۆستی کوردستان!
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلی باران بارین لە ئێران و بە تایبەتی لە پارێزگای بەلووچستان کە لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٠ی بەفرانبارەوە دەستی پێ کردبوو، بوو بە هۆی لافاوێکی کاولکەر کە لە ماوەیەکی کورتدا چەندین شار و شارۆچکەی ئەو پارێزگایەی گرتەوە و وێرانییەکی یەکجار بەربڵاوی بە دوای خۆیدا هێنا.
بەهۆی ئەو لافاوە بەشێکی زۆر لە خەڵک کە لە نێو خانووە قوڕی و خشتییەکان و لە ژێر گوشاری هەژاری و ستەمی چەندقات و چەوسانەوەی سیستماتیک و ئامانجداردا دەژیان، بە تەواوی ماڵ و حاڵیان خاپوور و شپرزە بووە، چەندین کەس گیانیان لە دەست داوە و بەهۆی سەرڕێژبوونی ئاوی بەنداوەکان، سەدان گوند کەوتوونەتە ژێر ئاو و چۆڵ کراون. ئەوە چەند ڕۆژە کە لافاولێدراوان لە گەمارۆی لافاو و سەرما و برسێتیدا چاوەڕێی گەیشتنی خێرا و بەپەلەی یارمەتیی مرۆیین. ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە نێو کاربەدەستانی ڕێژیمدا هیچ جۆرە هەستکردن بە بەرپرسێارێتییەک نابینرێت و تەنانەت لە ڕووی ڕووماڵکردنی هەواڵ و بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی ئەو کارەساتە مرۆیی و ژینگەییەشەوە سیاسەتی بایکۆتی خەبەری و پەراوێزخستن و حاشالێکردن و شاردنەوەی ڕاستییەکان لەو هەرێمە بەڵالێدراوەدا هەروا درێژەی هەیە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە، داوا لە خەڵکی ئێران دەکات بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەکرێ، یارمەتییە مرۆییەکانی خۆیان بگەیەننە خەڵکی بەشمەینەتی ناوچە لافاولێدراوەکان و ڕێگە نەدەن خەڵکی بێدەرەتانی ئەو دەڤەرە پەراوێزخراوە لەوە زیاتر ببنە قوربانی کەمتەرخەمیی کاربەدەستان و سیاسەتە دژەمرۆییەکانی ڕێژیم.
هەروەها داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە خێرخوازی و مرۆڤدۆستەکان دەکەین فریای خەڵکی ناوچە لافاولێدراوەکانی بەلوچستان بکەون و بە گەیاندنی یارمەتیی خێرا و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بەو خەڵکە بەشمەینەتە، ڕێگا لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی گەورەتر بگرن.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٤/١٠/١٣٩٨ی هەتاوی
١٤/١/٢٠٢٠ی زایینی
ی زایینی