دوای کوژرانی قاسم سلێمانی ئەگەری وتووێژی نێوان کوردەکانی ڕۆژاوا و حکوومەتی سووریە زۆرتر دەبێ.
بۆ وتووێژ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، حكومه‌تی سووریە داواى له چه‌ند لایه‌نێكی كوردیی كردووه سه‌ردانی دیمەشق بكه‌ن. داواشى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ڕۆژاوا كردووه به‌بێ عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه ڕازی بن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمەشق بكه‌ن. به‌ڵام به‌رپرسێكی عه‌ره‌بی نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به دوورى ده‌زانێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ى دیمەشق قبوڵ بكات.
ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌ڕۆژئاوای كوردستان هه‌رچه‌نده له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له دیمەشق دووریش كه‌وتبێته‌وه، به‌ڵام گفتوگۆ و دانیشتن له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وام هه‌بووه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌دوای نه‌مانی داعش، به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ پرسی كورد و چاره‌نووسی ئیداره‌ی خۆسه‌ر گه‌رمتر بووه، به‌ڵام هێشتا هیچی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییەکان، پێنج پارته‌كه‌ی ناو هاڤبه‌ندی پێش ئه‌وه‌ى بچن بۆ دیمەشق پرسیان به به‌رپرسانى هه‌سه‌ده و پارتی پێشڤه‌ڕۆ كردبوو. ئه‌وان ئه‌گه‌رچى بانگهێشته‌كه‌ى حکوومەتی سووریەیان ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام به باشیان نه‌زانیوه له‌و كاته‌دا سەردانی دیمەشق بکەن. هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى هه‌سه‌ده داوای له هه‌ر شه‌ش حیزبه‌كه‌ی دیكه كردووه ئێستا نه‌چنه دیمەشق، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا بتوانن شاندێكی به‌رفراوان له هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كان دروست بكه‌ن و پێكه‌وه لە کۆبوونەوەکاندا بەشداریی بکەن .
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ڕووسیە و ڕێژیمی سووریە داوا له هه‌سه‌ده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ده‌كه‌ن به‌ناوى كورده‌وه به‌شدارى له‌و گفتوگۆیانه‌دا بكه‌ن، ئه‌م داوایه‌ش چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و چه‌ند گومانی لای لایه‌نی كوردی دروست كردووه.
سه‌رۆكی پارتێكی كوردی كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ده‌ڵێ: “ڕووسیە له جاران جدیتر هاتووه‌ته سه‌رخه‌ت و پڕۆژه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد هه‌یه، به‌ڵام ئێران ده‌یه‌وێ ئه‌و هه‌وڵه‌ى ڕووسیە سه‌رنه‌گرێ. ئه‌و ئه‌ركه‌ش خراوه‌ته ئه‌ستۆى “عه‌لی مه‌ملوک” كه له کۆماری ئیسلامیی ئێران نزیكه.
ئه‌حمه‌د سلێمان له پارتی پێشڤه‌ڕۆ له‌باره‌ی هه‌وڵی ئێران بۆ له‌باربردنى پڕۆژه‌كه‌ى ڕووسیە ده‌ڵێ: “مرۆڤ ناتوانێ ئه‌مه پشتڕاست بكاته‌وه تا نه‌زانێ چی له هه‌گبه‌ی ڕووسهكاندایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیراده و زه‌مینه‌ی دانوستانێكی جیددی نییه، گومان له بانگهێشتنهكهی ڕێژیم ده‌كرێ.
شایانی باسە کە لەم ڕۆژانەدا “ساڵح موسلیم” هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە ڕایگەیاندبوو کە دوای کوشتنی “قاسم سلێمانی” لە لایەن ئەمریکاوە کەشێکی لەبارە بۆ دانوستان لە گەڵ ڕێژیمی بەشار ئەسەد، چونکە قاسم سلێمانی ڕێگربوو لە بەردەم چارەسەری کێشەی کورد لە سووریە.