Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۲۱ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۹ | 11/07/2020 | کاتژمێر:
چالاکی

چالاکی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب لە شاری بانە

28/12/2019 | 12:46:05
+A
-A

لە درێژەی چالاکییەکاندا بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە چەند چالاکییەکی تەبلیغییان ئەنجامدا.
ئەندامانی حیزب لە شاری بانە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان و هاوسۆزی لەگەڵ پێشمەرگەکانی کوردستان لە گەڕەکی گوڵشەهری ١ و ٢، گەڕەکی جادەی سلێمانی، گەڕەکی ئازادەگان، پشت شیرکەتی نەوت، دەوربەری پادگان، گەڕەکی شێخ جەلال حوسەینی، گەڕەکی سلێمانبەگ، پشت بانکی ڕەفا، ئەحمەداوا، شارەکی تەوحید، بە سەدان دروشم و تراکتی حیزبییان بڵاوکردەوە و وەفاداری خۆیان بە ئاڵا و پێشمەرگە نیشاندا.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس لە فیداکاری و دڵسۆزی ئەندامانی حیزب لە شاری بانە، دەستخۆشیان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.