Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۲۱ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۹ | 11/07/2020 | کاتژمێر:
چالاکی

سەردانی پارتی دێموکراتیکی گەلان لە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

26/12/2019 | 13:11:09
+A
-A

شاندێکی پارتی دێموکراتیکی گەلان” هەدەپ”ە سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی لە شاری هەولێر کرد.
ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی نوێنەرایەتی پارتی دێـمۆکڕاتیکی گەلان (هەدەپ)ە بەسەرپەرستی هەڤاڵ مزەیەن گۆنەش و عابید ئیکە سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن خالید وەنەوشە بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزب پێشوازییان لێ‌کرا.
خالید وەنەوشە لەو دیدارەدا وێڕای دەربڕینی خوشحاڵی لە پێوەندی و دۆستایەتی حیزبی دێموکرات لە گەڵ “هەدەپ” باسێکی سەبارەت بە گرتنی کۆنگرەی ١٧یەمی حیزب و ساڵیادی ٢٦ی سەرماوەزو ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە پێشکەش کرد و هەروەها بە وەبیرهێنانەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەڵدای خوێناویی ئاماژەی بە هەوڵە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی کرد بە دژی تێکۆشەران و خەباتکارانی دێموکرات.
پاشان هەر دوو لایەن لەسەر دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەلومەرجی سیاسی ئێران و هەڵسوکەوتی نەشیاوی کۆماری ئیسلامی بەدژی خەڵکی ئێران گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد .
لە کۆتایی‌دا هەردوولایەن لەسەر بەردەوامبوونی پێوەندییەکانی نێوان دوولایەن پێداگرییان کردەوە.