Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۲۸ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۷ | 19/11/2018 | کاتژمێر:
جیهان

جۆ بایدێن: ده‌توانین هه‌موو شوێنێكی‌ ئێران بپشكنین‌و كه‌سیش بۆی‌ نییه‌ ڕێگریمان لێ‌ بكا

05/09/2015 | 02:07:35
+A
-A

جۆ بایدێن جێگری‌ سه‌ركۆماری‌ ئامریكا ده‌ڵێ‌ به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنی‌ ناوكیی‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌توانین هه‌موو شوێنێكی‌ ئه‌م وڵاته‌ بپشكنین‌و هیچ كه‌سیش بۆی‌ نییه‌ ڕێگریمان لێ‌ بكا.
جۆ بایدێن له‌ دیدار له‌ گه‌ڵ ڕێبه‌رانی‌ یه‌هوودی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ “بێرووارد”ی‌ ئیاله‌تی‌ فێلۆریدا، بۆ به‌رگری‌ كردن له‌ ڕێككه‌وتنامه‌ی‌ ناوكی‌ گوتی‌: ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌، ڕێككه‌وتنێكی‌ باشه‌و ده‌سكه‌وتێكی‌ باشیشی‌ بۆ ئامریكاو ئیسراییل و سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان ده‌بێ؛ چونکی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ ڕێگری‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتنی‌ ئێران به‌ چه‌كی‌ ناوكی‌ ده‌كا.”
جێگری‌ سه‌ركۆماری‌ ئامریكا وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ڕێككه‌وتنامه‌ی‌ ناوكی‌ گوتی‌: زۆر به‌ جوانی‌ گوێ‌ بگرن، ئێمه‌ ده‌توانین ‌ هه‌ر جێیه‌كی‌ ئێران بپشکنین كه‌ پێمان وابێ‌ چالاكیی‌ ناقانوونی‌ لێ‌ ده‌كرێ.‌
ناوبراو پێداگری‌ كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر شیمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكی‌ ئێران چالاكی‌ ناقانوونی‌ ده‌كرێ‌، ده‌توانین به‌بێ‌ هیچ به‌ربه‌ستێك بیپشکنین‌و هیچ كه‌س و لایه‌نه‌كیش بۆی‌ نییه‌ پێشمان پێ‌ بگرێ‌.
بایدێن وێڕای‌ وریا كردنه‌وه‌ی‌ دژبه‌رانی‌ ڕێككه‌وتنامه‌ی‌ ناوكی‌ له‌ ئامریكا گوتی‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ ڕه‌د بكرێته‌وه‌، ئیعتیباری‌ واشینگتۆن خه‌وشدار ده‌بێ‌ و ئامریكا چی‌ دیكه‌ ناتوانێ‌ بۆ ته‌رخان كردنی‌ بوودجه‌ی‌ 2 له‌ سه‌دی‌ فشار بخاته‌ سه‌ر ئه‌ندامانی‌ ناتۆ.