Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۲ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۹ | 12/08/2020 | کاتژمێر:
کوردستان

کۆڕی پەردەلادان لە سێ کتێبی کەریم دافعی ناسراو بە ” ک.د. ئازاد”

14/12/2019 | 12:59:10
+A
-A

ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢١ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، کۆڕی پەردەلادان لە سێ بەرهەمی شێعریی ” ک.د.ئازاد” لە شاری بانە بەڕێوە چوو.
لە درێژەی چالاکی نووسەران و ئەدیبانی کورد، ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢١ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەدبیان و نووسەران و لایەنگرانی شێعر و ئەدەب لە شاری بانە کۆڕی پەردەلادان لە سەر سێ کتێبی نووسەر و شاعیری هەست ناسک و دەروەست “کەریم دافعی ناسراو بە “ک.د.ئازاد” بە ناوەکانی “نیشتمانی تازەی شێعرم”، کەشی شێعرم بارانییە” و کوردانی سۆران ، بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی “خوایە وەتەن ئاواکەی” دەستی پێكرد و دواتر پەیامی بەخێرهاتنی میوانان لە لایەن بەرپرسی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە، “عەلی مەحموودی”، پێشکەشکرا و ڕێوڕەسمەکە بە وتار و خوێندنەوەی شێعر و پێشکەشکردنی ژیاننامەی شاعێر کەریم دافعی لە لایەن “ئیسماعیل غەمگین”، بەشێکی دیکە بوون لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە سێ بەرهەمی ناوبراو.
شایانی باسە بەشێکی بەرچاو لە لایەنگرانی شێعر و ئەدەب لە شارەکانی سەردەشت، بۆکان، مەهاباد، سەقز، پیرانشار، شنۆ، مەریوان و بانە لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدارییان کردبوو.
کەریم دافعی لەو شاعیرە دەروەست و نیشتماندۆستانەیە کە لە نووسین و دانانی شێعری کورت و نیشتمانی‌دا دەستێکی باڵای هەیەو نووسەرێکی خەمخۆر و خۆشناوی گەلەکەمانە.