Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۱ ی رێبه‌ندانی ۱۳۹۸ | 20/01/2020 | کاتژمێر:
چالاکی

چالاکی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز

14/12/2019 | 12:34:20
+A
-A

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگە چالاکیی تەبلیغییان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوون، ئەندامانی حیزب بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت هاوسۆزی و دڵسۆزی خۆیان بۆ ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان پێشاندا و لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان ڕێزیان لەو ڕۆژە پیرۆزە گرت.
ئەندامانی حیزبی دێموکڕات لە چەند شوێنێکی شار و ناوچەکانی سنە، بۆکان و بانە بەبۆنەی ئەو ڕۆژە پیرۆزەوە چەند چالاکیی تەبلیغییان ئەنجامدا و لەنێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەست و پیرۆزبایی خۆیان لەو ڕۆژەدا ڕاگەیاند.
هەر بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە دەستمان گەیشتوون لە درێژەی ئەو چالاکییانەدا ئەندامانی حیزب لە ناوچەکانی شنۆ، پیرانشار و کرماشان هەر بەم بۆنەوە لە چەند شوێنیکی ئەو شارانە بە بڵاکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشمی ٢٦ی سەرماوەز پەیمانی وەفاداریان لە گەڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و پێشمەرگەی کوردستان نوێکردەوە و ڕێزیان لەو ڕۆژە پیرۆزە گرت.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە ڕێز لەو هەوڵ و چالاکیانەی ئەندامانی حیزب لەنێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرین و دەستخۆشیان پێدەڵێین و هیوامان بەردەوامی و سەرکەوتن و سەرفرازیانە کە کار و ئەرکە نیشتمانییەکانیاندا.