Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۲ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۹ | 12/08/2020 | کاتژمێر:
جیهان

ئەمریکا: هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق پێشێلکاریییە

14/12/2019 | 12:04:03
+A
-A

بەرپرسانی ئەمریکا ڕەخنە لە مامەڵەی ئێران لە عێراقدا دەگرن، بەتایبەتی لە هەوڵەکاندا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دەڵێن، ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیکات “پێشێلکارییەکی گەورەی سەروەریی عێراقە.
دەیڤید شینگێر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا لە واشنگتۆن دی سی گوتی: “داوا لە وڵاتانی دراوسێی عێراق دەکەین دەستێوەردان نەکەن و رێز لە دەستووری عێراق بگرن”.
لەبارەی بوونی قاسم سولێمانی، بەرپرسی سپای قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، شینگێر گوتی: “ئەوە پێچەوانەی ڕێکارە دیپلۆماتیکەکانە، پڕ کێشەیە و پێشێلکارییەکی گەورەی سەروەری عێراقە.
لە سێ مانگی رابردوودا خۆپێشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگای دیکەی عێراق دەستیپێکرد و بەردەوامبوونی خۆپێشاندانەکان و زیادبوونی ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بوو بەهۆی ئەوەی کە عادل عەبدولمەهدی بڕیار بدات دەست لە کار بکێشێتەوە .
ماوەیەک لەمەو پێش پارلمانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی پەسندکرد و ئێستاش هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران چڕکراونەتەوە وکۆماری ئیسلامی ئێرانیش، بەلایەوە گرنگە کەسێک ببێتە سەرۆکوەزیران کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تاران هەبێت.