Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۲ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۹ | 12/08/2020 | کاتژمێر:
کوردستان

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی دێولان پاش دەسبەسەرکران چارەنووسی ناڕوونە

14/12/2019 | 11:53:33
+A
-A

یەکێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی شاری دێولان و ئەندامی ڕێکخراوی “جەماوەری شەیای سەوزی لەیلاخ” بە ناوی سابیر قادری کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراوە، ماوەی زیاتر لە ٤ ڕۆژە چارەنووسی ناڕوونە.
بە پێی ڕاپۆڕتی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو ژینگەپارێزە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەز دەسبەسەر و لەو کاتەوە لە شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
دەسبسەرکرانی سابیر قادری لە شاری دێولان لە کاتیكدایە کە زیاتر لە دوو مانگە چالاکێکی دیکەی خەڵکی شاری دێولان بە ناوی سیروان ڕەحیمی بە تۆمەتی ئەمنیەتی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.
جێی ‌وەبیرهێنانەوەیە کە سیراون ڕەحیمی لە ساڵی ٩٣ هەتاویش بە هۆی بەشداریی کردنی لە خۆپێشاندانی خەڵکی شاری دێولان بۆ پشتیوانی کردن لە کۆبانی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەرکراو پاش ماوەیەک بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
سابیر قادری و سیروان ڕەحیمی دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزین لە شاری دێولان و ئەندامی ڕێکخراوی جەماوەری “شەیای سەوزی لەیلاخ”ن، کە ڕێکخراوێکی مەدەنی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە.
ئەو ڕێکخراوەیە لە هەڵمەتی ژینگەپارێزی هەتا یارمەتی کۆكردنەوە و گەیاندنی بە دەستی لێقەماوانی بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای کرماشان و خەڵکی وەبەر لافاوکەوتووی لوڕستان چالاکی هەیە.