جێگری حقووقیی كاروباری مەجلیسو هاویاهەنگیی پێشهاتەكانی پارێزگاكان لە وەزارەتی وەرزش و لاوان، باسی لە زیاتر لە ٤ هەزار گەلاڵەی نیوەچڵی وەرزشی لە ئاستی ئەم وڵاتەدا كردووە.
ئەمیرڕەزا خادەم دوای دیدارو چاوپێکهوتن لەگەڵ پارێزگاری ورمێدا وێڕای رهخنهو سکاڵا لە بابەت بوونی ئەم گەڵاڵە نیوەتەواوانە گوتی: بۆ تهواوکردنی ئەم پرۆژە وەرزشییانە بڕی ٨ هەزار میلیارد تمەن بودجه پێویستە، بەڵام دابینكردنی ئەم بڕە پارەیە شتێكی مەحاڵە.
ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە دەسپێكی گەڵاڵە وەرزشییە ناپسپۆڕییەكانیش گرتووە و ڕایگەیاندووە: قوڵێنگ لێدانی سەرەڕۆیانەو نادروست بۆ گەڵاڵە جۆراوجۆرە وەرزشییەكان لە دەوڵەتەكانی نۆیەم و دەیەمی ئەحمەدی نژاددا ڕووداوێكی ناپیرۆز بوون.
خادەم لە درێژەی قسەكانیدا دهڵێ: ئەگەر بوودجەی پێویستیش بۆ ئەم پرۆژە نیوەچڵانە دابین بكرێ، ئەوا ١٠ ساڵ كات پێویستە تا كارەكانیان تەواو بكرێ، بەڕای ناوبراو ئەم كارە بۆتە هۆی بەفیڕۆدانی پارە و لە نێو بردنی وزەی و توانا لەم وڵاتە.
شایانی باسە كە ئەمیرڕەزا خادەم جێگری حوقووقیی كاروباری مەجلیسو هاوئاهەنگیی پێشهاتەكانی پارێزگاكان لە وەزارەتی وەرزشو لاوان، بە مەبەستی بەشداری كردن لە كرانەوەی ساڵۆنەكانی تیرهاوێژیی ورمێ و زۆرانبازیی سەڵماس، سەردانی پارێزگای ورمێی كردووە.