هەیئەتێکی نوێنەرایەتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، 19ی سه‌رماوه‌زی 1398ی هه‌تاوی وه‌فدێكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) به سه‌رپه‌رستیی ئه‌حمه‌د قه‌ره‌مووس، هاوسه‌رۆكی كۆنگره سه‌ردانی باره‌گای ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانیان كرد و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رستیی كاك خالید عه‌زیزی، سكرتێری گشتیی حیزب پێشوازییان لێكرا.
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا به‌ڕێز ئه‌حمه‌د قه‌ره‌مووس هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌ی 17ی حزبی دێمۆكراتی دێمۆكراتی كوردستانی كرد و سپاسی وه‌فدی خانه‌خوێی كرد بۆ پێشوازی كردنیان. ناوبراو له هه‌مان كاتدا ڕایگه‌یاند كه‌نه‌كه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتی به بارودۆخی خۆیدا كردوه و هه‌وڵ ده‌دا له‌و ڕاستایه‌دا یه‌كده‌نگییه‌كی گه‌وره‌تر به به‌شداریی لایه‌نه‌كانی تری هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان دروست بكا بۆ ئه‌وه‌ی به هێزێكی زیاتره‌وه به‌رگری له پرسی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكا.
لەو کۆبوونەوەیەدا به‌ڕێز عه‌زیزی وێڕای به‌خێرهێنانی وه‌فدی كه‌نه‌كه، فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد ناوزه‌د كرد و دامه‌زرانی كۆماری كوردستانی له لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه به لوتكه‌ی باوڕبوون به‌و ڕاستیه له قه‌ڵه‌م دا و، ڕایگه‌یاند ئێمه سه‌ره‌ڕای گرینگی دانمان به كێشه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك و خستنه گه‌ڕی هه‌وڵه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ دۆزی كورد به گشتی، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین خه‌باتی هه‌ر به‌شێكی كوردستان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر پارچه‌یه‌ك له كوردستان باشتر ده‌توانن بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی خۆیان هه‌نگاو بنێن.
كاك خالید له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی دا كۆده‌نگیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی به گرینگ زانی و ڕایگه‌یاند حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بوونی هه‌ر ده‌سكه‌وتێك له هه‌ر به‌شێكی كوردستان به ده‌سكه‌وت بۆ هه‌موو گه‌لی كورد ده‌زانێ.
لەو دانیشتنەدا هەیئەتی خانەخوێ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پێویسته ئه‌و كێشه‌و گرفتانه بخرێنه ڕوو كه له به‌رده‌م به‌شدارنه‌بوونی لایه‌نه‌كان له “كه‌نه‌كه”دا هه‌یه و هه‌روه‌ها ئاماده‌یی حیزبی دێمۆكراتی بۆ دروست بوونی كۆده‌نگیی كوردستانی ده‌ربڕی.