دادستانی گشتیی كووه‌یت ڕایگه‌یاند كه ٢٦ كه‌سیان به تاوانی سیخوڕی‌و زانیاری گه‌یاندن بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێكخستنی په‌لاماره تێرۆریستییه‌كان له كووه‌یت ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه.
دادستانی گشتیی كووه‌یت له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م كه‌سانه به تاوانی هاوكاری كردن‌و زانیاری گه‌یاندن به كۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان به مه‌به‌ستی جێبه‌جی كردنی هه‌وڵی پهلاماردهرانهو دوژمنكارانه به‌دژی كووه‌یت ده‌ستبه‌سه‌ر كراون .
به وته‌ی دادستانی كووه‌یت ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته قاچاغی چه‌ك و چۆڵ و ته‌قینه‌وه‌یان كردووه.
به‌یاننامه‌ی دادستانی كوویهت هه‌روه‌ها پشتڕاستی كردۆته‌وه له نێو سه‌رجه‌م ٢٦ تاوانباری ده‌ستبه‌سه‌ر كراودا ٢٥ كه‌سیان خه‌ڵكی كووه‌یت و یه‌کیان ئێرانی بووه.
وه‌زاره‌تی نێوخۆی كووهیتیش ڕایگه‌یاندووه له ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌م تیمه‌دا ١٤٤ كیلۆگڕه‌م ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تی ئێن تی، ١٩ تۆن ته‌قه‌مه‌نی، 3 نارنجهك هاوێژی دژه تانك، ٥٦ خۆمپاره، ٦٥ جۆره چه‌كی گه‌رمی جۆراوجۆر و ٢٠٤ نارنجهكیشیان له‌م كه‌سانه گرتووه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی پارڵمانی كووه‌یت، كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به “دوژمنی سه‌ره‌كی” وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی كه‌نداوی فارس وه‌سف كردووه و خوازیاری هاوكاریی هه‌واڵگری و ئه‌منیه‌تیی ئه‌م وڵاته بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی كۆماری ئیسلامی بووه.