حاجی هادی خه‌ڵکی گوندی خانه‌قا لەناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه، له ته‌مه‌نی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، حاجی هادی نیک نه‌فس، لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
حاجی هادی” هه‌ر له تەمەنی لاویه‌تیه‌وه پێوەندی بە حیزبی دێموکراتەوە گرت و هاوڕێ و هاوکارێکی نزیکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. ساڵانێکی زۆر به هه‌موو توانایه‌وه هاوکاری حیزبی کرد و له چه‌ند شه‌ڕی ناوچه یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دا.
حاجی هادی تا دوایین ساته‌کانی ژیانی خه‌مخۆری حیزب و نیشتمانەکەی بوو که به داخه‌وه مەرگ ئێزنی نەدا کە به ئاوات و ئامانجه‌کانی بگا کە هیوای ڕزگاری و ئازادی گەل و نیشتمانەکەی بوو.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی “حاجی هادی نیک نەفەس” و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.