رۆژی شەممە ١٦ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی لە شاری هەولێر ڕێوڕەسمێکی ماتەمینی بۆ شێزادخانی شێرزادی گەورە پیاوی ناوچەی کرماشان بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا بە ئامادەبوونی بەشێکی بەڕچاو لە خەڵکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی عەشیرەو تایفەی کەلهۆڕ لە مزگەوتی نانەکەلیی هەولێر، هەیئەتیکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەشتی شۆڕش شەهباز بەرپرسی هەرێمی چواری حیزب، وێڕای بەشداریی کردن، لە نزیکەوە لە گەڵ بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمەو خزم و کەس وکارەکانی شێرزادخانی شێرزادی گەورەپیاوی ناوچەی کرماشان و ئیلام هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان پێڕاگەیاندن جێی وەبیر هێنانەوەیە ڕۆژی ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی، شێرزادخانی شیرزادی کەسایەتیەکی خۆشناو و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەی کرماشان بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو وەک کەسایەتییەکی کاریگەر لە ناوچەکەدا زۆر کێشەی کۆمەڵایەتی خەڵکی چارەسەر دەکرد و، بەو هۆیەوە کەسایەتییەکی جێگای ڕێزی خەڵکی ئەو دەڤەرە بوو.