کارناسانی ئاسایشی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە بەپێی زانیارییەکان کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی هێرشێکی بەربڵاوو کوتووپڕدایە بۆ سەر سەربازان یان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
کارناسە ئەمریکاییەکان دەڵێن ئەگەری هێرشیکی بەربڵاوی تێرۆریستی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانی ئەم وڵاتە لە ئارادایە.
لەوانەیە کۆماری ئیسلامی بۆ لە بیربردنەوەی کێشە ناوخۆییەکان و کپکردنی دەنگی خەڵکی ئێران دەستبداتە هێرشیکی گەورەو مەترسیدار.
شایانی باسە کە پێشتریش بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندبوو کە بە هۆکاری وڵامنەدانەوەی هێرشەکانی پێشووی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەشتییەکان و نەوتی عەرەبستان و هەروەها خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمریکاییەکە لە لایەن ئەمریکاوە ئەگەری هەیە کە کۆماری ئیسلامی بۆ شاردنەوەی کێشە ناوخۆییەکانی هێرشێکی بەربڵاوو و مەترسیدار دەستپێکا، هەر بۆیە هەموو هێزەکانی ئیسرائیل کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.