توێژەر و داهێنەرێکی مەریوانی توانی دەرمانێکی گیایی بۆ نەخۆشی ئاترۆز و پووکی ئێسقان بەرهەم بێنێ.
خەبات خدری توێژەرو داهێنەری مەریوانی لە پێشانگای نێونەتەوەیی دەرمان لە وڵاتی تایوان، بە پێشکەش کردنی دەرمانی “ئاترۆز و پووکی ئێسقان” کە خۆی بەرهەم هێنەریەتی، توانی خەڵاتی بۆڕۆنز، بۆخۆی دەستەبەر بکات.
شایانی باسە ناوبراو ساڵی ڕابردووش پاش چوار ساڵ توێژینەوە دەرمانێکی گیایی بۆ نەخۆشی جەرگ بەرهەم هێنا.
ناوبراو لە وتوێژێکدا ڕایگەیاندوە کە سروشتی کوردستان کە لە سەتا ٧٥ی گیا و ڕووەکە زیاتر لە ٢٠٠ جۆر دەرمانی گیایی تێدایە.
ناوبراو بە ئەوەی پەرە بە دەرمانی گیایی بدا لەو پێوەندییەدا دەڵێ: بۆ پەرەپێدا بە بەرهەم هێنانی دەرمانی نەخۆشی جەرگ پێویستی بە ٣٠٠ میلیۆن تەمەن و زۆربەی زەوی و زارەکانی کوردستان بەتایبەتی ناوچەی هەورامان توانایی ڕواندنی گیای دەرمانییان هەیە.