کاسبکارێکی مەریوانی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی رێژیم کوژراو یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ١٠ی سەرماوەز لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە ناوچەی مەریوان کاسبکارێک گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بە تووندی بریندار کرا.
بە پێی هەمان سەرچاوە مێهدی یووسفی کاسبکاری کورد بە هۆی بەرکەوتنی ٧ فیشەک پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوەو کاسبارێکی دیکەش بەناوی یەعقووب ڕەزایی بە توندی بریندار بووە.
بە پێی ئامارەکان لە سەرەتای سەرماوەزی ئەمساڵەوە کاسبکارێک بە دەستی هێزە چەکدارەکان کوژراوەو و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون.
هەروەها کۆڵبەریکی دیکەش لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە لە ناوچەی هەورامان گیانی لە دەستداوە.