Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۱۹ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۸ | 10/12/2019 | کاتژمێر:
کوردستان

کۆچی دوایی برای پێشمەرگەیەکی حێزبی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار

01/12/2019 | 12:27:00
+A
-A

لە شاری پیرانشار برای شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد .
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی “کوردستان و کورد” گەیشتوە، ڕۆژی هەینی ٨ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، “حەسەن بیور” ناسراو بە “حەسەن تەشقەڵە” لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە ناوچەی لاجانی پیرانشار لە شارەدێی پەسوێ، کۆچی دوایی کرد.
برایەکی ناوبراو بە ناوی” عەوڵا تەشقەڵە” پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو کە لە شەڕی نەخوازراوی شاری نەغەدەدا شەهید بوو و چوە ڕیزی کاروانی نەمرانی گەلەکەمانەوە.
هەروەها باوکیان مام ســوڵتان بە تەمەنێکی زۆرەوە چەکــی کوڕەکەی کردبووە شان و تا کۆتایی ژیانی وفادار بە ڕێبازی شەهیدان و بە ئارەزووی سەرکەوتنی نەتەوەکەی سەری نایەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو و خەڵکی پیرانشار و شارەدێی پەسوێ دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.