لە دووەمین فیستیڤاڵی نەتەوەیی شوناسی منداڵانی ئێران، کچێکی خەڵکی شنۆ پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
لە دووەمین فیستیڤاڵی نەتەوە شوناسی منداڵانی ئێرانی کە بە میواندارێتی لە شاری قەزوین دەستی پێکرد، “گوڵان جەودەت” خەڵکی شاری شنۆ پلەی یەکەمی حەقایرتبێژی، لە ئاستی ئێراندا لە خولی پێش سەرەتایی بە دەست هێنا.
مناڵان و خوێندکارانی کورد لەگەڵ ئەوەی کە لەژێر دەستی دەوڵەتانی زاڵ و داگیرکەری کوردستاندا نەیانتوانیوە و تا ئێستاش ناتوانن بە زمانی زگماکی دەرس بخوێنن، بەڵام لە زۆر بواردا بە شارەزیی و زیرەکی خۆیان پلەی نایابی نێوخۆیی و جیهانی وەدست دێنن و دەبنە جێی شانازی گەل و وڵاتەکەمان.