باوکی دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی هەینی ٨ی سەرماوەزی ۹٨ی هەتاوی، عەلی ڕەسووڵپوور”
ناسراو بە عەلی بەگی سەرقوڵ، لە شاری بانە کوچی دوایی کرد، ناوبراو باوکی کادری حیزبی دێموکرات زاهیر ڕەسووڵپوور و ئامین ڕەسووڵپوور” ئەندامی حیزبی دێموکڕات بوو.
ناوبراو لەسەرەتای شۆڕشی۱۳٥۷ی گەلانی ئێران وەک یەکێک لە چالاکانی دژ بە ڕێژیمی پاشایەتی بەشداری خۆپێشاندانەکانی کرد و دوای سەرکەوتنی شۆڕش و شەڕی داسەپاوی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی کوردستان چەکی پێشمەرگایەتی لەشانکرد و ماوەی شەش ساڵ پێشمەرگە بوو و لە زۆر عەمەلیات و شەڕی قارەمانانەدا بەشداری کرد.
خاڵە عەلی بەگی سەرقوڵ، وەک کەسێکی نیشتمانپەروەر، خەڵکی و کۆمەڵایەتی هەمیشە لە خزمەت خەڵک و بە تایبەت هێزی پێشمەرگە دابوو و خۆی و بنەماڵەکەی جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچە و تێکۆشەرانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان بوون.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو و خەڵکی بانە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.