بنەماڵەیەک کە کوڕەکەیان بە تاوانی کوشتن بە ئێعدام مەحکووم کرابوو پاش ئەوەی سزاەکەی کەمکراوەتەوە، بۆ کۆکردنەوەی بڕی پارەی “دیە” لە خەڵکی خێرخواز و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای یارمەتییان کردووە.
بە پێی هەواڵی ماف نیوز بنەماڵەییەکی خەڵکی شاری سنە کە کوڕەکەیان بەناوی سیاوەش مەحموودی ٥ساڵ لەمەو پێش لە تێکهەڵچوونێکدا کەسێک دەکوژێت و لەو ماوەیەدا لە ژێر سزای ئێعدام دایە و ئێستا کە سزاکەی بە پێ دانی “دیە” لە سێدارە ڕزگاری دەبێ.
ئەو بنەماڵەیە بۆ کۆکردنەوەی بڕی ٣٠٠ میلیۆن تمەن داوای یارمەتییان لە خەڵکانی خێرخواز و مرۆڤدۆست کردووە.
شیاوی باسە سیاوەش مەحموودی لە دایکبووی ١٣٧٤ی هەتاوی لە تەمەنی ١٧٨ ساڵەییدا تووشی ئەو تاوانە بووەو بە منداڵی تاوانبار پێناسە دەکرێ.
سیاوەش سەرەتا بە سزای لە سێدارە دان مەحکووم دەبێ و پاشان لە ساڵی ٩٥ی هەتاوی دادگای باڵای وڵات ٥ ساڵ زیندان و پێدانی پارەی “دیە”ی بۆ بڕایەوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە لە ساڵانی ڕابردوو کەسانی خێرخواز و چالاکانی مەدەنیی کورد بۆ پەرە پێدان بە ڕووحی لێبوردوویی و ئاشتەوایی بە هیمەتی خۆیان چەندین کەسیان لە پەتی سێدارە ڕزگار کردووە.