لە درێژەی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ناڕازی لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خەزڵوەر لە شارەکانی بەغدا و ناسریە ١٠ کەس کوژراون و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە درێژەی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی عێراقدا، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی سەرماوەز لە شاری ناسرییە بەردەوام بووە و لە کاتی خۆپێشاندانەکاندا ، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵکی ناڕازی و هێزەکانی حکوومەتی عێراق ڕوویدا و لە ئاکامدا ١٠ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەغدا و ناسرییە تەقەیان لەخەڵک کردووە و لە گازی فرمێسکڕێژ کەڵکیان وەرگرتوە کە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی ١٣ کەس لە خۆپێشاندەران.
خۆپێشاندەرانی عێراق لە کاتی خۆپێشاندانەکانی گەلانی ئێراندا دژ بە زوڵم و ستەمی ئاخوندەکان، پشتیوانی خۆیان لە خۆپێشاندەرانی خەڵکی ئێران ڕاگەیاند و پێشتریش خۆپێشاندەرانی عێراقی چەند جارێک چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیان بە کوشتنی خۆپێشاندەران تۆمەتبار کردبوو و داوای چوونە دەرەوەی حکوومەتی ئێرانیان دەکرد لە وڵاتەکەیاندا. خۆپێشاندەرانی عێراقی بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاروباری وڵاتەکەیاندا، لە کاتی خۆپێشاندانەکاندا هەڵمەتیان بردە سەر چەند ناوەند و دامودەزگایەکی کۆماری ئیسلامی و نزیک لەو ڕێژیمە و وێنەی ڕێبەرانی ئێران و ئاڵای ئەو وڵاتەیان سووتاند.
شایانی باسە کە لە ماوەی خۆپێشاندانەکاندا تا ئێستا زیاتر لە ٣٣٠ کەس کوژراون و هەزاران کەسیش بریندار بوون.