بەپێی ئەو هەواڵەی کە بە ناوەندی هەواڵی “کوردستان و کورد” گەیشتووە، سپای تێرۆریست و تێرۆریست پەروەری کۆماری ئیسلامی، دەیهەوێ بە بەدنێوکردنی ڕێبەرانی ناوداری بزووتنەوە مافخوازانەکانی گەلی کورد، لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا بیر و فکر و باوەڕی خۆی بسەپێنێ و کەسایەتی و ڕێبەرانی شەهیدکراوی بزووتنەوەکان لەبەرچاوی منداڵانی کورد بەدناو بکا.
سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، لەنێو قوتابخانەکانی شاری شنۆوە دەستی بە پڕوپاگەندە کردووە و دژ بە ڕێبەران و شۆڕشگێڕانی کوردستان درووشم بڵاودەکاتەوە و دژ بە ڕێبەری ناوداری کورد، شەهید دوکتور عەبدولڕەحمانی قاسملوو، دەیهەوێ قسەکانی خۆی دژ بەو ڕێبەرە و ڕێبەران تر بەرێتە نێو مناڵانی قوتابخانەکان. خەڵکی بەشەڕەفی شاری شنۆ کە یەکێک لە پشتیوانەکانی بزووتنەوەکانی کوردستانە، چەندین ساڵە کە خۆشەویستیی ڕێبەرانی کوردیان لە دڵدایە و زۆرێک لە ڕۆڵەکانی ئەو شارە لەنێو ڕیزی خەباتکارانی کوردستان دا و مناڵەکانیان بە بیری نیشتمانپەروەری گۆشدەکەن و ڕێگە نادەن کە مناڵەکانیان بەلاڕێدا بچن.