لە گەڵ دەسپێکی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران ڕێژیم ترسێکی زۆری لێنشتووە و بەردەوام لە پەلەقاژ دایە و هەڕەشە لە خەڵک دەکا کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە نەچنە نێوخۆپیشاندانەکانەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا بە پێێ هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی”کوردستان و کورد” گەیشتووە، لەم چەند ڕۆژەدا بە شێوەی جیاجیا هەڕەشە لە خەڵکی مەهاباد کراوە و بە ناردنی نامەو بانگکردنیان بۆ ئیتلاعاتی ڕێژیم پێیان ڕاگەیاندوون کە بە هیچ شێوەیەک بۆتان نییە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک بکەن.
شایانی باسە ئەو کەسانەی کە هەڕەشەیان لێکراوە کەسانی دیار و باوەڕ پێکراوی شارەکە و بە گشتی ئەو کەسانەن کە پێشترئەندامی حیزبەکوردییەکان بوون یان کەسگەلی سیاسی و مەدەنی دیاری شاری مەهابادن.