وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران ڕاگەیاند.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە خەڵکی ئێران بۆ ماف و ویستەکانی خۆیان هاتوونەتە سەر شەقامەکان و ئێمە پشتیوانیان لێدەکەین.
مایک پۆمپێئۆ کە ماوەی ساڵ و نیوێک پێش پشتیوانیی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران دەربڕیبوو، ئەمساڵیش دیسان لە لاپەڕەی تویتێریی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە خەڵکی ئێران دەبێ بە ماف و ئازادییەکانی خۆی بگا و وڵاتی ئەمریکا بەردەوام پشتیوانی خەڵکی ئێرانە. هەروەها ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەمریکا خۆشحاڵە لەوەیکە خەڵکی ئێران دوای چل ساڵ زوڵم و زۆر ، ئەوجارە ڕاپەڕیون و دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆریی ئاخوندی ڕاوەستاون.