• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/11/16
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, کوردستان

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممەی ٢٥ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتوانەی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە یەکێک لە بنکەکانی حیزب بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ماڕشی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شە‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی‌پێکرد.
پاشان بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆمەڵێکی بەرچاو لە کادر و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە چەند وتەیەکی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوون و کار و ئەرک و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
بەڕێزیان بە ئاوردانەوەیەک لە مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستان و قوناخەکانی خەبات و تێکۆشانی ئەو حیزبە، گرتنی کۆنگرەی بە نەریتێکی دێموکراتیکی حیزبی دێموکرات لە قەڵەم دا و گوتی: بە پێی ژیانی سیاسیی حیزبی دێموکرات و قوناخە جۆراوجۆرەکانی حیزبایەتی لە دەردبەدەری و ئاوارەیی‌دا، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو کۆسپانە حیزبەکەی پێشەوا و قاسملوو و شەڕەفکەندی کۆنگرەکانی خۆی گرتووەو ئێمەش بەهەمان شێواز و لە سەر هەمان رێباز بە سەرکەوتوویی کۆنگرەی ١٧مان گرت.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە درێژەی قسەکانی‌دا بە باس کردن لە هەلومەرجی هەستیاری حیزبی دێموکراتی کوردستان بە تایبەتی دوای مووشەکبارانی قەلای خۆڕاگریی دێموکرات لەو پێوەندییە‌دا گوتی: کۆنگرەی ١٧ کە بەناوی شەهیدانی ١٧ی خەرمانانەوە ناوزەد کرا بوو و لە دۆخێکی هەستیار و دژواردا بەسترا ، بەڵام بە هیمەت و هاوکاریی هەمووان بەتایبەتی دڵسۆزی و تەدبیری کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان، توانیمان کۆتایی بە کۆنگرەی ١٧یەم بهێنین و سەلماندمان کە تەنانەت مووشەکباران و شەهید کرانی پۆلێک لە کادرو ڕێبەری ئەو حیزبە ناتوانێ ڕێگە لە هەستانەوە و ڕابوونی تێکۆشانمان بگرێ.
بەڕێز خالید عەزیزی بە باس کردن لە تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێوخۆی وڵات و دەرەوەی کوردستان هەوڵ و تێکۆشانی سەرجەم دۆستان و لایەنگران و خەمخۆرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارو گوند و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان سەبارەت بە ڕووداوەکانی پێوەندی‌دار بە حیزبی دێموکرات بەرز نرخاند و گوتی: “دوای مووشەکبارانی قەڵای دێموکڕات، ئەوە خەڵکی رٶژهەڵاتی کوردستان بوون کە بە مانگرتنی
٢١ی خەرمانان گوتیان ئێمە لە گەڵتانین و پەیامێکی ڕوونیش بوو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کە خەڵکی کوردستان پشتیوان و پاڵپشتی تێکۆشەرانی دێموکراتە.
پاش قسەکانی بەڕێز خالید عەزیزی لە بڕگەیەکی دیکە ڕێز لە ماندوو بوونی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی بەشە جیاجیاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان گیرا کە لە ماوەی کارو باری کۆنگرە بە هیمەتێکی چیایی و پێشمەرگانە ئەرکیان وە ئەستۆ گرت .
جێی‌وەبیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویی حیزبی دێموکراتی کوردستان ١٧یەمین کۆنگرەی خۆی سەرکەوتووانە بەڕێوەبرد.

 

1 لە 16
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

15.

16.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist