سەرۆکی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتی: “هیوادارین کێشە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەربکرێ”.
مایک میلی، کە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە گەڵ کەناڵی هەواڵدەری “ئێن بی سی” قسەی دەکرد ڕایگەیاند : هیوادارین کێشە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی دانووستان و وتوووێژەوە چارەسەر بکرێ.
ناوبراو لە وڵامی پرسیارێکدا وتی:ئێمە وەکوو ئەمریکا توانایی نیزامی و سەربازیمان زۆر لەوە زیاترە کە بتوانین وەڵامی کۆماری ئیسلامی بدەینەوە.
هەروەها” میلی”بە ئاماژە بە هێرش بۆ سەر کەشتییەکان لە کەنداودا و خستنە خوارەوەی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا و هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، دووپاتیکردەوە کە ئەمریکا خوازیاری شەڕ نییە لە گەڵ کۆماری ئیسلامیدا بەڵام ئەگەر ناچار بین دوودڵی لێناکەین و نابێ ئاخوندەکانی ئێران هێزی ئێمە تاقی بکەنەوە