بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی “کوردستان و کورد” گەیشتوە، شەوی ١٧ی خەزەڵوەر کۆمەڵێک کاسبکار لە ناوچە سنووریەکانی پیرانشار کەوتنە بۆسەی چەکدارە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و درانە بەردەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کەس بە ناوەکانی محەممەد و حەسەن بە سەختی بریندار بوون و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی باشووری کوردستان لە “دیانان” کران. هەر بەهۆی تەقەی ئەو هێزە چەکدارانەی ڕیژیمەوە تا ئێستا دوو کەس بێسەروشوێنن.
تەقەکردن و کوشتن و بریندارکردنی کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد بۆتە پیشەی ڕۆژانەی بەکرێگیراوانی ڕێژیم و هەر ڕۆژە لە ناوچەیەکی کوردستان خەڵک لەسەر پەیداکردنی بژێوی ژیان گیان لەدەست دەدەن یا بریندار و نقوستان دەبن.