Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۸ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۸ | 19/11/2019 | کاتژمێر:
کوردستان

ناساندنی کتێبێکی نوێ لە شاری مەهاباد

07/11/2019 | 13:17:06
+A
-A

کتێبێکی نوێی بەرهەمیی نووسەری مەهابادی بە ناوی “کڕوکاش” لە شاری مەهاباد پەردەی لەسەر لادرا.
ئەو کتێبە کە لە نووسینی قادر قادری، نووسەری چالاکی مەهابادییە، ئەمڕۆ لە ساڵۆنی “ئامفی تێئاتر”ی شاری مەهاباد بە بەشداریی کۆمەڵێک نووسەر و شاعیر پیشاندرا و کەوتە بەردەستی هۆگرانی فێربوون و کتێب و خوێندنەوە. ئەو کتێبە بە ناوی کڕوکاشە و چۆنیەتیی ژیانی نووسەر باس دەکا.
قادر قادری نووسەری ئەو کتێبە، تا ئێستا ١٥ بەرهەمی دیکەی چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ناوبراو لەدایکبووی شاری مەهابادە و ماوەی چەند ساڵە لە بواری هۆنراوە و نووسین بەردەوامە.