Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۲۸ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۸ | 19/11/2019 | کاتژمێر:
ئێران

دەرکردنی پشکێنەری ئاژانسی وزەی ناوکی لە ئێران

07/11/2019 | 13:11:27
+A
-A

یەکێک لە پشکێنەرەکانی ڕێکخراوی ئاژانسی وزەی ناوکی کە بۆ پشکنین و چاوەدێری لە ئێران بوو، ماوەیەکی کورت لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و لە ئێران دەرکرا.
ئەو پشکێنەرەی ڕێکخراوی وزەی ناوکی ئەرکی پشکنینی ناوەندەکانی وزەی ڸناوکیی ئێران و چاودێری کردنی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە و لەلایەن ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزەی ناوکییەوە ئەرکی پێسپێردراوی خۆی جێبەجی دەکرد. ناوبراو بۆ ماوەیەک لە ئێران دەسبەسەر کرابوو و ناسنامە و پاسپۆرتەکەی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕاگیرابوو و سەفەری بۆ ادەرەوەی ئێران لێ قەدەغە کرابوو. ئەو کارمەندە دوای ئازادبوونی لە زیندان، لەو ۷وڵاتە دەرکرا و ڕەوانەی ڤییەن کرایەوە.
لەپێوەندی لەگەڵ ئەو ڕووداوەدا و بڕیارە کۆبوونەوەیە٥۶ک لەنێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاژانسی وزەی ناوکیدا پێکبێ.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم بۆتە کێشە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەر جارە بەشێوەیەک دەکەوێتە بەر ڕەخنە و گازەندەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و دوور لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان درێژە بە سەرپێچییەکانی دەدا و هەمیشە هەڵسوکەوتەکانی دەبنە جیی گومانیه دەوڵەتان و ڕێکخراوە پێوەندیدارە جیهانییەکان و بەشیوەیەکی نائاسایی درێژە بە سیاسەت و کردەوەکانی خۆی دەدا.