دوای قسەکانی حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران، وڵاتانی ئەندام لە بەرجامدا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکیەتیی ئورووپا هەڵوێستیان گرت.
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی هاوبهشدا لهگهڵ “ئۆرماس رینسالۆ”، هاوتا ئیستیوانییهكهی له بێرلین، “هایكۆ ماس” وهزیری دهرهوهی ئاڵمان ڕایگەیاند، وەکارخستنی سانتێرفیووژەکان بنكهی ئهتۆمی فۆردۆی ئهتۆمی ئێران جێگەی قبووڵكردن نییه و داواشی له کۆماری ئیسلامیی ئێران كرد کە پابەندی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بێ و بڕیارەکەی ڕوحانی لەسەر دەسپێکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکان قبووڵکراو نییە.
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان گوتی: “ئهو ههنگاوهی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێچهوانهی پابهندبوونهكانی ئهو وڵاتهیه و رێككهوتنی ئهتۆمی رووبهڕووی مهترسییهكی گهوره دهكاتهوه”.
شایانی باسە کە پێشتریش وڵاتانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕانسە هۆشدارییان دابوە کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەوڵەتی ڕوسیەش خوازیاری پابەندبوونی ئێران بوو بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە. هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکیەتیی ئورووپاش ناڕەزایەتی خۆیان لەو هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.
کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسپێکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی وەک کارتێک دژ بە وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەکار دێنێ و دەیهەوێ لەو ڕێگەیەوە گوشار بخاتە سەر دەوڵەتان بۆ ئەوەی بتوانێ لەو هەموو قەیرانە کە تێیکەوتووە قوتار بێ، بەڵام بێگومان ئەو بڕیارە هەڵەیەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیانێکی گەورە بە ئابووری ئێران و خەڵکی ئێران دەگەیەنێ و ڕێژیم لەگەڵ قەیرانی گەورەتر بەرەوڕوو دەکاتەوە.