خەڵکی دەروەست و نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵوێستێکی دیکەدا ئەو پەڕی خەمخۆری خۆیانیان دەربڕی.
پاش هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژواوای کوردستان خەڵکی بە هەست و هەڵوێستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە بە هاتنە سەرشەقام و ناڕەزایەتی دەربڕین پاڵپشتی خۆیانیان لەو بارەوە دەربڕی.
لە درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر هێرشی تورکیە بۆسەر ڕۆژاوای کوردستان و خەمساری نێونەتەوەیی کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی نێوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات بە ڕێکخستنی کەمپەینێک لە ژێر ناوی” نا بۆ کڕینی کەلوپەلی تورکییە” هەڵمەتی بایکۆت کردنی کەلوپەلی تورکییان دەستپێکرد.
ئەو کەمپەینە بە خێرایی باشووری کوردستانیشی گرتەوەو بەشێکی بەرچاو لە بازرگان و دووکانداری کورد لە هاوردەکردنی کەل و پەلی تورکی خۆیان بواردوە.
شایانی باسە چالاکان و هەڵسووڕاوانی مەدەنیی کورد لە توڕەڤکۆمەڵایەتییەکان بە پێکهێنانی “کەمپەینی نا بۆ کڕینی کەل وپەلی تورکیە” کاریگەرییان هەبووەو تەنانەت سنوورەکانی کوردستانیشی تێپەڕ کردووە و کەسایەتیی ئەدەبی و فەیلەسۆفی ناوداری ئەمریکایی “نووام چامسکی” پشتیوانی خۆی لەو کەمپەینە دەربڕی.
جێیگەی ئاماژەیە کە بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپەینە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری پێوەندیدار لە چالاکییەکانی خۆیاندا بەردەوامن.