وەزارەتی خەزێنەداری ئەمەریکا ڕایگەیاند، واشنتن سزای سەپاندووە بەسەر نۆ کەسدا کە پەیوەندییان هەیە بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامییەوە، لەوانەش بەڕێوبەری ئۆفیسەکەی و یەکێک لە کوڕەکانی و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری.
هەروەها لە بەیاننامەیەکدا هاتوە، ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەر لیژنەی گشتی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا، ئەمەش لە یادی چل ساڵەی داگیرکردنی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە تاران و دەستگیرکردنی زیاتر لە پەنجا ئەمەریکی لە باڵیۆزخانەکەدا.
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن لە بەیاننامەکەدا وتی ” ئەمڕۆ وەزارەتی خەزێنە ئەو بەرپرسانە دەکاتە ئامانج کە لە دەوری خامنەئین و ئەوانەشی کە سیاسەتە تێکدەرانەکانی جێبەجێ دەکەن.
وتیشی ئەو کەسانە پەیوەندییان هەیە بە کردەوەی تێکدەرانەی ڕێژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لەوانەش تەقاندنەوەی سەربازگەی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە بەیروت لە ساڵی ١٩٨٣ و بنکەی پێوەندی هاوبەشی ئارژانتین و ئیسڕائیل لە ساڵی ١٩٩٤ و ئەشکەنجەدان و کوشتن و سەرکوتی هاوڵاتیانی مەدەنی.
لە نێو ئەو بەرپرسانەی کراونەتە ئامانج بەڕێوبەری ئۆفیسی خامنەئی “محەمەد محەمەدی گوڵپایگانی” و هەروەها” وەحید حەقانیان” لەو کەسانەی کە وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمەریکا بە دەستە ڕاستی ڕێبەری کۆماری ئیسلامییان دەزانێت.
وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەدا سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئیبڕاهیم ڕەئیسی و کوڕی دووهەمی خامنەیی” موجتەبا خامنەی”یش سزایان بەسەردا سەپێندراوە.