لە درێژەی تەقەی ڕاستەوخۆی کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٢ کۆڵبەر لە ناوچەکانی پیرانشار کوژراون.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی “عەبدوڵڕەحمان و سادق مورادی” خەڵکی گوندی “قەبری حوسێن”، سەر بە شاری پیرانشار، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانیان لەدەستدا.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا لە سنووری شاری پاوە کۆڵبەرێک بەناوی “دیاکۆ شەریفی” تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی “تەشار”ی ئەو پارێزگایە بە توندی بریندار بوو.
لە ناوچەی سەڵماس چەند کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری “جاندار” لە کەمینی هێزەکانی سپای پاسداران کەوتن و بەهۆی تەقەی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمەوە، کۆڵبەرێک بەناوی “سمکۆ خەلیلی” بەتوندی بریندار بوو.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە پێشتریش لە ڕێککەوتی ١٧ی ڕەزبەر کۆڵبەرێک لە شاری پاوە و ڕۆژی ٨ی ڕەزبەر کۆڵبەرێک لە مەریوان بەهۆی مینی چێندراوەوە بریندار بوون.
هەر بەپێی راپۆرتێکی ” چاونیوز” هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا ١٢ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەی کوردیان داوەتە بەر ڕەهێڵەی چەکەکانیان.
لە راپۆرتەکەدا هاتوە کە لە سێ حەوتووی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی مەریوان، سەڵماس، پاوە، پیرانشار، ورمێ، سەردەشت و نەغەدە ١٢ کۆڵبەر و کاسبکاریان لە ناوچە سنوورییەکان داوەتە بەر دەستڕێژ. لەو ١٢ کۆڵبەرە دوو کەسیان کوژراون و ١٠ کەسیان بریندار بوون.
کوژران و برینداربوونی ئەم ١٢ کۆڵبەر و کاسبکارە کوردە لە حاڵێکدایە کە لە سێ مانگی هاوینیشدا هێزهکانی کۆماری ئیسلامی لانیکەم ٦٦كۆڵبهر و کاسبکاری کوردیان دابووه بهر ڕههێڵهی چهکهکانیان. لهو کۆمهڵکوژییهدا ١٩ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرابوون و ٤٧ کهسیش بریندار ببوون.