ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢١ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی هه‌یئه‌تێکی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پارێزگای سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی سۆران نووری نوێنه‌ری حیزب له سلێمانی سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی کانتۆنه‌کانی “ڕۆژاوا”یان له هه‌رێمی کوردستان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێک به‌سه‌رپه‌رشتی بەڕێز سلێمان عه‌ڕه‌ب به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی په‌یه‌ده له هه‌رێمی کوردستان پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا دوایین دۆخ و پێشهاتەکانی ڕۆژاوای کوردستان، هه‌ڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به هێرشی تورکیه بۆ سه‌ر ڕۆژاوا و پشتیوانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له خه‌ڵکی ڕۆژاوای کوردستان قسه و باسیان لێوه‌کرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ سپاسی هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له یه‌کڕیزی و هاوکاری نێوان هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان کرده‌وه.