وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا رووبه‌ڕووی بۆردوومانی تۆپخانه‌كانی توركیا بوونه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا به ئامانجگرتنی پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ره‌تكرده‌وه.
بروك دیوالت، گوته‌بێژی پێنتاگۆن گوتی: “ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دووریی چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روویداوه كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، له كاتێكدا توركه‌كان ده‌زانن هێزی ئه‌مه‌ریكی له‌و ناوچه‌یه‌دان.
هه‌روه‌ها گوتی: “هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه بریندار نه‌بووه، دوای ئه‌و رووداوه‌ش جەخت له ژماره‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ته‌وه كه له ناوچه‌ی كۆبانێ بوون و ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی دووچاری ئه‌و رووداوه هاتوون.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پێنتاگۆن ده‌ڵێت: “هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆبانێ نه‌كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی كه نهیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێ، ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌كی كه‌می هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ندێك له پێگه‌كه‌یان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه، به‌ڵام هێشتا له ناوچهكهدان و پێشبینی ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆیان.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن گووتی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوا له توركیا ده‌كات خۆی له‌و ره‌فتارانه دووربخاته‌وه كه ده‌بنه هۆی جووڵه و په‌رچه‌كرداری خێرای هێزه‌كانمان.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی جه‌نه‌راڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا گووتی: پێنتاگۆن توركیای له پێگه‌ی سه‌ربازه‌كانی له سووریا ئاگادار كردۆته‌وه.
گه‌وره به‌رپرسانی پێنتاگۆن جەختیان كردووه‌ته‌وه پێویسته توركیا خۆی له هه‌ر كارێك به دوور بگرێت كه ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا لە ڕۆژاوای کوردستان.